2019-10-28   1140     
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیک "هه‌سه‌ده" هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى به‌هۆى كوژرانى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى ڕێكخراوى داعشه‌وه، ئه‌و ڕێكخراوه هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه بدات.
ئاوێنه: مه‌زڵووم كۆبانێ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ى به‌وه داوه که شانه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆریستیی داعش تۆڵه‌ى كوشتنى سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو شتێكیش ڕێى تێده‌چێت ئه‌نجامى بده‌ن له‌وانه‌ش هێرش كردنه سه‌ر گرتووخانه‌كانى ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كه هه‌زاره‌ها ئه‌ندامى ئه‌و ڕێكخراوه‌یان تێدایه.
له ئێستادا هه‌سه‌ده 12 هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرى ئه‌و ڕێكخراوه‌ى لایه و له گرتووخانه و كه‌مپه‌كاندا ده‌سته‌به‌سه‌رن و له نێوانیشیاندا دوو هه‌زار و 500 بۆ سێ هه‌زار چه‌كدارى بیانى هه‌ن كه سه‌ر به 54 ده‌وڵه‌تى جیهانن.