لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌و رۆژی هه‌ینی جه‌ژنه.
ئاوێنه: پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان، كۆبوه‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
وتیشی، به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كان لیژنه‌ی باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه، ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌و رۆژی هه‌ینی 20ی ئاداری 2026، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.