ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ و دوێنێ، چوار هێرشی درۆنی و موشه‌كی كراونه‌ته سه‌ر سلێمانی و كۆیه. له ئه‌نجامی هێرشه‌كان دو پێشمه‌رگه و دو كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه به‌سوكی برینداربون.
ئاوێنه: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری هێرشه درۆنی و موشه‌كییه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه‌و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی ئاماره‌كه، دوێنێ سێشه‌ممه، 3 هێرشی درۆنی و 2 هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی 70 و لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا دو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسوکی برینداربون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێندراون.
وه‌ك ئاسایش ئاماژه‌ی پێداوه، هه‌ر دوێنێ 2 هێرشی درۆنی کاتژمێر 3:50 خولەک کراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران و له ئاكامدا دو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خه‌لیفان بهسوكى بریندار بون له كاتى جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگاى هێزەکانی 70 و هه‌روه‌ها 1 هێرشی درۆنی کاتژمێر (دو)ی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیەو هه‌روه‌ها لەدوای کاتژمێر 1:30 خولەکی دوانیوەڕۆوه تائێستا 6 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێرشه‌كان هیچ زيانێکی گيانیان نەبوەو زۆربەیان لەئاسمان تێکشکێندراون.