هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەشدی شەعبی لە نەینەوا؛ کوژراو و بریندار هەن
  2026-03-19       191       

حه‌شدی شه‌عبی بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزه‌كانیان لە نەینەوا کەوتونەتە بەر هێرشێکی ئاسمانی نوێ و لە ئەنجامدا چه‌كدارێك كوژراو و دو چه‌كداری دیكه‌ش برینداربون و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

ئاوێنە: حه‌شدی شه‌عبی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، "فەوجە چواری لیوای 30ی هێزی ئاسمانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتە بەر هێرشێکی ئاسمانی خیانەتکارانەی زایۆنیستی-ئەمریکی کە پێگەکانی لە ناوچەی دەشتەکانی نەینەوا کردە ئامانج".

حه‌شدی شه‌عبی لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت،  هێرشەکە بوە هۆی کوژرانی چه‌كدارێك لە فەوجەکە و برینداربونی دو چەکداری دیکە، کە دواتر بۆ چارەسەرکردن گواسترانەوە.

ئەو هێرشە لە نەینەوا تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە هێرشە هاوشێوەکان کە لیواکانی حه‌شدی شه‌عبی کردە ئامانج لە پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین (ناحیەی بەیجی و دەوروبەری فڕۆکەخانەی ئەلسینیە).

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×