میدیای كۆمه‌ڵه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به 12 درۆنی خۆكوژ هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌مپه‌كانیان له ناوچه‌ی سورداش.
ئاوێنه: میدیای کۆمەڵە-ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بڵاویكرده‌وه، نزیك سه‌عات 12:15 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە 12 درۆنی خۆکوژ، هێرشی کردۆتە سەر کەمپەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سورداش.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، خۆشبەختانە ئەو هێرشانەی ڕژیمی تاوانباری ئێران هیچ زیانێکی گیانیان نەبوە، تەنیا زیانی مادییان بە کەمپەکان گەیاندوە.