ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای دروستبونی شه‌ڕ له ناوچه‌كه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 300 هێرش كراوه‌ته سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
ئاوێنه: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه، چه‌ندین هێرشی ناڕه‌وا كراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئه‌و هێرشانه‌ی كراون ناڕه‌وا و بێ پاساون و سته‌مێكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
وتیشی، هه‌ولێر وه‌كو پایته‌خت زۆرترین هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، نزیكه‌ی 300 هێرش له‌و ماوه‌یه‌دا كراوه‌ته سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌به‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه و به‌پێی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هیچ گردبونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ناكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، به‌ڵام ناشكرێت ئه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه به بێده‌نگی تێپه‌ڕێت، بۆیه به شێوازێكی سیمبولی له هه‌ولێر و له هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی دیاریكراو ئه‌نجام ده‌درێن.