رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌یانهێشتوه له كه‌ركوكه‌وه هیچ درۆنێك یان هێرشێك ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئاوێنه: رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتی، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی نه‌ورۆز و یادی راپه‌ڕینی كه‌ركوكه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ینه‌وه له كه‌ركوك.
وتیشی، له لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كاری جدیمان كردوه كه كه‌ركوك دور بێت له پریشكی شه‌ڕ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه توانیمان سه‌ركه‌وتو بین تێیدا ئه‌وه‌یه كه نه‌مانهێشت له كه‌ركوكه‌وه هیچ درۆنێك یان هێرشێك ئاڕاسته‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
وتیشی، ئه‌مه كارێكی ئاسان نه‌بو و كارێكی ده‌سته‌جه‌معی بو له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كه له ره‌مه‌زاندا له‌دوای به‌ربانگ و رۆژ و شكاندنه‌وه تا پارشێو سه‌رقاڵی ئه‌م به‌رنامه‌یه بوین و راسته‌وخۆ خۆم سه‌رپه‌رشتی ئه‌م دۆسیه‌یه‌م كردوه.
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سوپاسی هه‌مو ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منیانه ده‌كه‌م كه پێكه‌وه توانیمان له سنوری ئیداره‌ی شاری كه‌ركوك رێگه نه‌ده‌ین هیچ هێرشێك به ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت. پێموایه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی باش بو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌دڵنیایی ئه‌م پلانه به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه جه‌نگه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه‌و خه‌ریكه زیاتر ته‌شه‌نه ئه‌كات، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ركوك به‌دور بێت له‌و جه‌نگه. به‌لامانه‌وه گرنگه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی كه‌ركوك.