كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێك كات به‌شێوه‌ی لێزمه باران ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كانیش ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارین هه‌یه. ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، هەروەها لە هەندێک کاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە .
كه‌شناسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 3 تا 5 پله نزمتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
كه‌شناسی وتوشیه‌تی، سبه‌ی شه‌ممه، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، هەندێک کات باران بارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقەو لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.
سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بن له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌شناسی هێمای بۆ كردوه بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبه‌ی به‌م جۆره ده‌بن:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی