بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 6.6 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو كه‌مێك زیادی كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 14ی 3 تا 20ی 3ی 2026، زیاتر لە 6 ملیار‌و 605 ملیۆن و 340 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 5 ملیار‌و 841 ملیۆن و 843 هەزار دیناری واتە 88%ی نەختینەیەو هەروەها 763 ملیۆن و 497 هەزار دیناری واتە 12%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسەش سفره.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 39 ملیۆن دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 0.607% زیادی كردوه.