ئومێد خۆشناو: دوای وه‌ستانی جه‌نگ كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌
  2026-03-20       129       

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئێران، هۆكاری وه‌ستانی به‌رهه‌مهێنانی غازه‌ له‌ هه‌رێم كه‌ بۆته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با، ده‌شڵێت، له‌دوای وه‌ستانی جه‌نگه‌ كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ڕایگەیاند، ئەو دەستکەوتەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتییانی فەراهەمکردوە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، لەپاش وەستانی ئەم جەنگە ئاسایی دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە تاوەکو ئێستا کارەبای 24 کاتژمێرییان پێنەگەیشتوە، دوای کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە بۆیان جێبەجێدەکرێت، و ئێستاش بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.

ئومێد خۆشناو باسی لەوەشكرد، "چەندین رێکاری پێویستمان گرتوەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە لەسەر ژیانی هاووڵاتییان" و بۆ چارەسەكردنی پرسی کەمبونەوەی گازی ماڵانیش بەردەوامین لە هەوڵەكانمان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×