چاوی جیهان ئەمڕۆ لەسەر نەورۆزی ئامەدە: کە پەیامی ئۆجەلانی تیا دەخوێنرێتەوە، بە بەشداری دەیان هەزار کەسو 400 ڕۆژنامەنووسی جیهانو شاندی دەیان وڵات.
ئاوێنە: لەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی کورد روویان کردوەتە پارکی نەورۆز لەقەزای باغلاری ئامەد کە لەژێر دروشمی 'نەورۆزی ئازادی و دیموکراسی" ئاهەنگەکانی نەورۆزی تێدا بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت ملیۆنێک کەس بەشداری ئاهەنگەکەکە بکەن.
خەڵکی لەتەمەنی ٧ ساڵەوە بۆ ٧٠ ساڵان، ڕێگەی خۆیان بۆ ناوچەکە گرتووەتەبەرو لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر خولەکێکدا ژمارەیان لەزیادبووندایە.
لەئاهەنگی نەورۆزی ئەمڕۆدا پەیامی لەعەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بەبۆنەی نەورۆزەوە بڵاودەکرێتەوە، تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی و لەیلا زانا وتار پێشکەش دەکەنو پەیامی نێچیرڤان بارزانیو بافل تاڵەبانی دەخوێندرێتەوە.
هەروەها سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی پارتی دیم کە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٥ کۆچی دوایی کرد، بە پێشکەشکردنی کورتە ڤیدیۆیەک یادی دەکرێتەوە.
هونەرمەندان دیلان و ئێرکان تۆپ و ئەلەند حازم و ئاگرێ جیان و زینار سۆزدار ئاهەنگ دەگێڕن.