كه‌شناسی: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
  2026-03-21       186       

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێك كات هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

ئاوێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە باران بارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.

كه‌شناسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، نزیك ده‌بن له‌‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

كه‌شناسی وتوشیه‌تی، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دابێت.

سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌شناسی هێمای بۆ كردوه‌ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبه‌ی به‌م جۆره‌ ده‌بن:

هەولێر 15 پلەی سیلیزی

پیرمام 10 پلەی سیلیزی

سۆران 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی

سلێمانی 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی

دهۆک 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە12 پلەی سیلیزی

گەرمیان17 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×