میدیای پارتی لەزاری وەزارەتی کارەباوە ئاشکرای دەکات، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەستیپێکردووەتەوە و دۆخی کارەبا لە هەرێم ئاسایی دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە دۆخی جاران.
ئاوێنە: میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەستیپێکردووەتەوە، ڕاستەوخۆ دەست کراوە بە ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، پێشبینی دەکرێت لە نزیکترین کاتدا کارەبا ئاسایی ببێتەوە.
سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی کارەباوە وتویەتی "ئەمڕۆ ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و 500 مێگاوات کارەبا، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو باشتر دەچێت. لەدوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، واتا دوو شەو و دوو ڕۆژی دیکە، لە 24 کاتژمێردا 15 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبێت".
ئەوەشی ئاشکراکردووە "دوای ئەم دوو ڕۆژەوە کارەبا بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە، بۆ بەشداربووانی پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتەوە 24 کاتژمێر، بۆ هاوبەشانی دەرەوەی رووناکیش دەبێتە 12 کاتژمێر".