شارەزایەکی کەشناسی: کەشوهەوای ئەمڕۆ باراناوییە و گونجاو نییە بۆ گەشت و سەیران 
  2026-03-22       247       

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە کەشوهەوای ئەمڕۆ باراناوییە و  بە هیچ شێوەیەک گونجاو نییە بۆ گەشت و سەیران، چونکە ئەگەری دروستبونی هەوری سوپەرسێڵ و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردووەتەوە:  "ئەمڕۆ یەکشەممە 22/3/2026، لە کاتەکانی خۆرهەڵاتن بەدواوە بۆ کاتی عەسر لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ، موسڵ، کۆیە و دەوروبەری، ناوچەکانی بادینان، سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر ئەگەری تاوەبارانی بەلێزمەی لە ناکاو هەیە کە هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزەشی لەگەڵدایە، بەهۆی دروستبوونی هەوری سوپەرسێڵ مەترسی دروستبوونی لافاو لەم ناوچانەدا هەیە."

ئەوەشی خستووەتە روو: "لە ناوچەکانی دیکە پارێزگای هەڵەبجە، سلێمانی و ڕاپەڕین و ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ هەیە و لە گەرمیان و کەرکووکیش ئەگەری بارانی مامناوەند هەیە کە لە هەندێ کاتدا دەگۆڕێت بۆ بارانی بەخوڕ."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×