مەهمەت ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتیو برازای عەبدوڵا ئۆجەلان کە دوێنێ چووە ئیمرالی، دەڵێت "سەرۆک ئاپۆ پێیوتم خەباتێکی ٥٠ ساڵە بەڕێوەچوو، بۆیە ئێستا پێویستمان بەقسەکردنە بەزمانی کوردی لەهەموو لایەنەکانی ژیاندا، لەماڵەوە، لەگەڵ منداڵەکانمان، لەکۆنفڕانسەکانمان، لەشوێنی کارەکانماندا، کاتی پاراستنی زمانی کوردییە".
ئاوێنە: مەهەمەت ئۆجەلان لەئاهەنگی نەورۆز لەئورفا (روها) ئەم قسانەی کرد، کە بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو.
مەهمەت ئۆجەلان کە دوێنێ لەدوورگەی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی مامی کۆبووەوە، سەبارەت بەدیدارەکەی دوێنێ وتی "سەرۆک ئاپۆ پێیوتم: کاتێک بۆ ئاهەنگی نەورۆز دەچیتە ڕوها، سڵاوی من بەڕوها بگەیەنە، جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٦ لەخەڵکی ڕوحاو باشورو ڕۆژاڤاو ڕۆژهەلات و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز بێت. خەباتێکی ٥٠ ساڵە بەڕێوەچوو، بۆیە ئێستا پێویستمان بەقسەکردنە بە زمانی کوردی لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا- لە ماڵەوە، لەگەڵ منداڵەکانمان، لە کۆنفڕانسەکانمان، لە شوێنی کارەکانماندا. کاتی پاراستنی زمانی کوردییە'.