دوای لێدوانه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواخستنی مۆڵه‌تی لێدان له وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 10ی به‌های خۆی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، مۆڵه‌تی لێدان له وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ دواده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌نجامدانی دانوستانی بونیادنه‌ر له‌گه‌ڵ تاران، نرخی نه‌وت نزیكه‌ی له‌سه‌دا 10ی به‌های خۆی له ده‌ستدا.
له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 102 دۆلار و نیو و هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس به 90 دۆلار و نیو مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناوه‌ڕۆكی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای ره‌تكرده‌وه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هیچ جۆره دانوستانێك له‌نێوان تاران و واشنتۆن بونی نییه.
وه‌زاره‌ته‌كه وتیشی، لێدوانه‌كانی تره‌مپ له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدان بۆ دابه‌زاندنی نرخی وزه‌و به‌ده‌ستهێنانی كات بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه سه‌ربازییه‌كانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به بونی هه‌وڵگه‌لێك بۆ نێوه‌ندگیری كردوه‌و وتویه‌تی "به‌ڵێ هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌ری له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه هه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و وه‌ڵامی ئێمه‌ش بۆیان رون بوه: ئێمه لایه‌نی ده‌ستپێكه‌ری جه‌نگ نه‌بوین و هه‌مو ئه‌و داواكارییانه ده‌بێت ببرێنه به‌رده‌م واشنتۆن."