حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، به درۆن هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌مپێكی بنه‌ماڵه‌كانی حزبه‌كه‌یان له نزیك هه‌ولێر.
ئاوێنه: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بە درۆن هێرشی کردە سەر كه‌مپی بنەمالەکانی حزب لە گردەچاڵ لە نزیک هەولێر.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەم پەلامارەدا بنکەی تەندروستیی كه‌مپه‌كه بە ئامانج گیراوە.
حزبی دیموكرات وتوشیه‌تی، هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپ و شوێنی نیشتەجێبونی خەڵکی سڤیل و بنەماڵەکانی حزبه‌كه‌یان لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام بوەو لەو ماوەیەدا بە زیاتر لە 40 موشەک و درۆن، هێرشی کردووەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حزبی دیموکرات.