نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 1% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و زیانه‌كانیان بۆ ده‌یه‌مین خولی له‌سه‌ریه‌ك درێژكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزبوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانییه‌كانی دابه‌زینی ڕێژه‌ی سود له‌لایه‌ن یه‌ده‌گی فیدراڵی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دابه‌زیوه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ به ڕێژه‌ی 1.6% دابه‌زی و گه‌یشته 4335.18 دۆلار، به‌مه‌ش بۆ نزمترین ئاستی له دوای 24ی مانگی رابردو دابه‌زی، هه‌روه‌ها ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكا به ڕێژه‌ی 1.6% دابه‌زی و گه‌یشته 4336.10 دۆلار.
به پێچه‌وانه‌وه نرخی یه‌ك ئۆنسه زیو به ڕێژه‌ی 2.9% دابه‌زی و گه‌یشته 67.11 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی پلاتینیۆم به ڕێژه‌ی 2.1% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 1842.30 دۆلار و پالادیۆمیش به ڕێژه‌ی 2.1% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 1403.76 دۆلار.
شرۆڤه‌كاران پێیانوایه بازاڕه‌كان به‌ره‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سود ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت شه‌ڕی ناوچه‌كه ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ئه‌مه‌ش پاڵ به بانكه ناوه‌ندییه‌كانه‌وه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی دراوی توندتر بگرنه‌به‌ر، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ردا فشار ده‌خاته سه‌ر نرخی زێڕ به‌و پێیه‌ی قازانج نادات.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كه هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌روی 100 دۆلاره‌وه ده‌مێنێته‌وه، هۆكار بوه بۆ ترسی هه‌ڵاوسان، ئه‌مه‌ش زیاتر فشاری له‌سه‌ر ئه‌و كانزا به‌نرخه دروستكردوه.
ئه‌م دابه‌زینه له كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی ناوچه‌كه به‌رده‌وامن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئێران ڕه‌تیكرده‌وه دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجامبدات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دواخستنی ئه‌و لێدانانه‌ی ڕاگه‌یاند كه دامه‌زراوه‌كانی ئێرانیان كردبوه ئامانج، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی ناڕاسته‌وخۆ هه‌بوه.