فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری 1ـی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، باره‌گاكانی فیرقه‌ی 7 له دو كاتی جیاوازی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به موشه‌ك كرانه ئامانج و ده‌شڵێت، "هێزه‌كانمان له ئاماده‌یی ته‌واودان و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كان به‌رده‌وامه".
ئاوێنە: فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌كی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له كاتژمێر 01:50 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باره‌گای فیرقه‌ی 7 به پێنج موشه‌ك بۆردومان كرا، "خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه".
فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌كی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له كاتژمێر 02:50 خوله‌ك، جارێكی دیكه له نزیك باره‌گای فیرقه و به دیاریكراوی له سنوری گوندی كه‌له‌كین، هێرشێكی دیكه به یه‌ك موشه‌ك ئه‌نجامدرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كان بكات.
فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ری یه‌ك ئاشكراشیكردوه، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه هێزه‌كانمان له ئاماده‌یی ته‌واودان و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا، له سنووری سپیلك، هه‌ریه‌ك له ملازم ڕێبه‌ر عه‌بدال لێره‌بیری، ملازم ڕامین ئۆره‌ماری، پشتیوان ملاموسا بیه‌ی، شه‌هاب بێخشاشی، زكری شاكر بێخشاشی، كه‌یوان مزه‌فه‌ر سیتكانی شه‌هیدبون و زیاتر له 25 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.