كەشناسی هەرێم رای گەیاند، ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەبێتە هەوری تەواو و پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن، پێشبینیش دەكرێت لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەكان بەفر ببارێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئادار، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت. پێش نیوەڕۆ بارانبارین لە ناوچەكانی كەركووك و گەرمیان دەستپێدەكات، پاشان لە دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
لە ناوچەكانی گەرمیان هەورەبروسكەی لەگەڵ دەبێت و لە شەودا ڕێژەی بارانبارین لە گەرمیان، ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی هەرێم زیاتر دەبێت. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 15 كم دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ بە سیلیزی:
هەولێر: 18
پیرمام: 15
سۆران: 15
حاجی ئۆمەران: 8
سلێمانی: 16
چەمچەماڵ: 18
دهۆك: 16
زاخۆ: 16
هەڵەبجە: 16
گەرمیان: 19
پێشبینییەكانی سبەی چوارشەممە 25ی ئادار، ئاسمان بە درێژایی كاتەكان باراناوی دەبێت. بۆ ماوەیەكی كورت لە سنووری گەرمیان، كەركووك، ڕۆژهەڵاتی هەولێر و بەشێك لە چیاكانی دهۆك بارانی بەلێزمە دەبارێت.
لە دوای نیوەڕۆوە بارانی مامناوەند و هەورەبروسكە بەردەوام دەبێت. لە درەنگانی شەودا بارانبارین لاواز دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵات بەفرێكی كەم دەبارێت. پلەكانی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای سبەی بە سیلیزی:
هەولێر: 16
پیرمام: 13
سۆران: 12
حاجی ئۆمەران: 5
سلێمانی: 14
چەمچەماڵ: 16
دهۆك: 14
زاخۆ: 14
هەڵەبجە: 13
گەرمیان: 17