مه‌لا لوقمان پێنجوێنی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكراتی کوردستان لە ئێران ڕایگه‌یاند، به‌رپرسانی باڵای ئێران له وه‌ڵامی په‌یامێكی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یاندا، وتویانه، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌ڵێنیشیان داوه كاری وا دوباره نه‌بێته‌وه.
ئاوێنه: مه‌لا لوقمان پێنجوێنی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكراتی کوردستان لە ئێران راگه‌یاند، پەیامێكی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یانیانی گه‌یاندۆته بەرپرسە باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر لەسەر بەناڕەوا شه‌هیدكردنی پۆلێك لە پێشمەرگەو پارێزەرانی گەل و نیشتمان.
به‌قسه‌ی مه‌لا لوقمان پێنجوێنی، به‌رپرسانی ئێران ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان داوه‌ته‌وه‌و رایانگه‌یاندوه "ئێمە سەرمان لەو كارە سوڕماوەو لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەین و هەڵەیەكی گەورە كراوەو بەدواچونی جدی لەسەر دەكەین."
مه‌لا لوقمان وتوشیه‌تی، به‌رپرسانی ئێرانی هێمایان بۆ ئه‌وه كردوه كه بەڵێن ئه‌ده‌ن رێگه نه‌ده‌ن جارێكی دیكه هێرشی وا دوبارە ببێتەوەو وتوشیانه، هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێمە باشه‌و "بڕیارمان داوە هەڵەكە هەر چۆن و هەر كەس كردبێتی لێپێچینەوەی لەگەڵ بكه‌ین."