قائیمقامیهتی سلێمانی لهبارهی گرانكردنی نرخی نان یان كهمكردنهوهی كێشی گونك، هۆشداری دهداته نانهواخانهكان كه توشی سزاو لێپێچینهوهی تونددهبن.
ئاوێنه: لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا وتی، ئاگاداری هەمو نانەوخانەکان دەکەین کە نرخی نان زیاد نەکەن و کێشی گونک کەم نەکەنەوە، ئەگەرنا توشی سزا و لێپێچینەوەی توند دەبن.
رونیشیكردۆتهوه، هەر نانەوایەک هەشت نانی فرۆشت بە هەزار دینار دەبێت کێشی گونکەکانی لە ٩٠ بۆ ٩٥ گرام کەمتر نەبێت. ئەگەر شەش نانی فرۆشت بە هەزار دینار دەبێت کێشی گونکەکانی لە ١٣٠ بۆ ١٣٥ گرام بێت.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، هەر نانەوایەک کێشی ئەم گونکانە کەمکاتەوە لەهەر شوێنێک بێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵدا دەکەین و لێی قبوڵ ناکرێت، چونکە ئەمە قوتی خەڵکە و هاوکاری زۆری نانەواخانەکان کراوە.