كه‌شناسی: بارانبارین، تەزرە و هەورە تریشقە ئاسمانی هه‌رێم داده‌پۆشن
  2026-03-26       211       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند هەندێک جار تەزرە و  هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، سبه‌ینێش نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە شەودا ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت.

ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند هەندێک جار تەزرە و  هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لە کاتەکانی شەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەکرێت، هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، خێرایی با لەسەرخۆ - مامناوەند ده‌بێت و له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و لە هەندێك کات و شوێن چالاک دەبێت بۆ سەروی 35 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

راگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار؛
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە شەودا ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بارین بەردەوامی دەبێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 12 پلەی سیلیزی 
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×