وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌كانی سوپا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، درۆنێكی نه‌ناسراویان له سنوری كه‌ركوك خستۆته خواره‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 10:45 خوله‌كی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، درۆنێكی نه‌ناسراو له ئاستێكی نزمدا به ئاسمانی سنوری فه‌وجی سێی لیوای 44ی فیرقه‌ی پایده‌ی 11دا له سنوری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك فڕیوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی سریه‌ی دوی ئه‌و فه‌وجه توانیویانه درۆنه‌كه له گوندی فاخره‌ی سه‌ربه قه‌زای حه‌ویجه‌ی پارێزگای كه‌ركوك بخه‌نه خواره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، پاش ئه‌وه هێزێكی فه‌وجه‌كه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌ی ئه‌ندازیاریی فرقه‌كه به‌ره‌و شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه نێردراون بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری ته‌كنیكی پێویست بگرنه به‌ر.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، یه‌كه‌كانمان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكرێته سه‌ر ناوچه‌كانمان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان نابێت و به‌وپه‌ڕی ئیراده‌و هێزه‌وه روبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه.