نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ كه‌مێك دابه‌زین و به‌رزبونه‌وه به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك جێگیره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی هێشتا له‌ئارادایه ئه‌وه‌ش له سایه‌ی نیگه‌رانییه‌كان بۆ درێژه‌كێشانی جه‌نگ.
ئاوێنه: شه‌وی رابردو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی لێدان له وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی دیكه درێژكرده‌وه، ئه‌وه‌ش بوه مایه‌ی دابه‌زینێكی كه‌م له نرخی نه‌وتدا.
به‌ڵام پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وت دیسان كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌و له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 108 دۆلار و 85 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 94 دۆلار و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
نه‌وتی خاوی برێنت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نزیكه‌ی 4% دابه‌زیوه، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 48%ی نرخه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئێرانه‌وه به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی قسه‌ی شرڤه‌كارێك كه لێدوانی بۆ رۆیته‌رز داوه، وێرای قسه‌كردن له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، به‌ڵام نرخی نه‌وت په‌یوه‌سته به درێژه‌كێشانی جه‌نگه‌وه نه‌ك به سه‌ردێڕی هه‌واڵ و لێدوانه‌كانه‌وه، هه‌ر زیانگه‌یاندنێك به ژێرخانی نه‌وت یاخود درێژه‌كێشانی جه‌نگه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر، نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه.