به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم، ئه‌و خوێندكارانه‌ی له زانكۆكانی ئێران ده‌خوێنن، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو 15ی نیسان درێژكرایه‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکەو لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، وه‌زیری خوێندنی باڵا سێ بڕیاری له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركردون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بڕیاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن:
1.درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە 28/3/2026 تاوه‌كو 15/4/2026.
2.لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.
3.ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.