هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، چیا كۆبانی، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانیان به‌ڕه‌سمی وه‌كو جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 60ی سوپای سوریا ده‌ستبه‌كاربو، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی 29ی كانونی دوه‌م.
ئاوێنه: ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی 29ی كانونی دوه‌مدا، چیا كۆبانی، ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده، به‌ڕه‌سمی وه‌كو جێگری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 60ی سوپای سوریا ده‌ستبه‌كاربو.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌م هه‌نگاوه له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان و تێكه‌ڵكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه له‌چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگریی سوریادا به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی به‌هێزكردنی یه‌كگرتویی هه‌وڵه‌كانی به‌رگری و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵه‌نگارییه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له ئه‌وله‌ویه‌تی پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.