عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وتویانه ده‌توانن نزیكه‌ی 70 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا بنێرن له‌بری 120 ملیاره‌كه. ده‌شڵێت، نابێت به‌هۆی 50 ملیاری دینای داهاتی ناوخۆوه، موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دوابخرێت كه نزیكه‌ی 950 ملیار دیناره.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌نری ره‌وتی هه‌ڵوێست، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی موچه‌وه وتی، تا ئێستا لیستی موچەو تەرازوی پێداچونەوە له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا نەنێردراوە، دەبێت لە زوترین کاتدا بنێردرێت.
وتوشیه‌تی، تا ئێستا ناکۆکی لەسەر داهاتی ناوخۆ هەیە، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن، 120 ملیار دینارمان نییەو لەسەر هیچ بڕێکی نوێش لەگەڵ عێراق ڕێکنەکەوتون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه لە زوترین کاتدا دۆسیەی داهاتی ناوخۆ لەگەڵ عێراق دا یەکلابکەنەوە. بەپێی ڕێککەوتنی پێش‌و دەبو هەرێم مانگانە 120 دینار بدات، ئێستا هەرێم، دەڵێت، بەهۆی ئەم دۆخەوە دەتوانم 60 بۆ 70 ملیار دینار بدەم.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتوشیه‌تی، 50 ملیار دیناری ئەو داهاتەی کە هەرێم دەڵێت ناتوانم بیدەم، نابێت نزیکەی 950 ملیار دیناری موچه‌ی موچه‌خۆران دوابخات.