رۆژی یەکشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنووری پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانیو دهۆک بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت کرا بەپشوو.
ئاوێنە: دوای چەند درۆنێک ئاڕاستەی کوردستان کران شەوی رابردوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی هەیە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووە، بەڵام پشووەکە فەرمانبەران ناگرێتەوە لە دامودەزگاکان. پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئەهلی و حکومی دەگرێتەوە. هەروەها لە زانکۆ و پەیمانگەکانیش پشووە".
هەروەها پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگاکە پشووەو سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەگرێتەوە".
هاوکات عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند "بەهۆی باردودۆخی ئەمنییەوە، ئەمڕۆ 29ی ئاداری 2026، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە و زانکۆکانەوە پشووی فەرمییە".
هەروەها لەسۆران، کۆیە و رانیەش بڕیار دراوە یەکشەممە بکرێتە پشوو.