رۆیتەرز: بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکیتر بەدرۆن هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لەهەولێر
  2026-03-29       848       

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لەنزیک شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەهەولێر خستە خوارەوە.

 

ئاوینە: دوێنێ ڕاگەیەندرا ماڵی نێچیرڤان بارزانی لەشاری دهۆک بەهێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتیش رایگەیاند "لەسەرەتای جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێرا، پێنج جار بەدرۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگاکەیان".

هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە لەئاستی ناوخۆی کوردستان‌و عێراق‌و دەرەوەشدا، هەموو وڵاتانی ناوچەکە یەک لەدوای یەک هێرشەکانیان ئیدانە کردووە.

ئەمریکا، ئێران‌و گروپەکانی سەر بەمقاوەمەی بە"تاوانبار" زانی، بەڵام سەرجەم بەرپرسانی ئێران و سوپای پاسداران ئیدانەی ئەو هێرشەیان کردووە.

هیچ هێزو گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی سەبارەت بەو هێرشە لەئەستۆ نەگرتووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوەی دەرکرد و لیژنەیەکی هاوبەشی ئەمنی لەلایەن حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمەوە پێکهێنراوە.

لەهەمان چوارچێوەدا، ئەمینداری گشتی "کاتیب سەید شەهادە"، ئەبو ئەلای وەلائیی، ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا، بەئامانجگرتنی ماڵی بارزانی، ئیدانە کردو رایگەیاند کە "ئەم جۆرە کارانە لەگەڵ ئەدەبیاتی مقاوەمە" ناگونجێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ژمارەی هێرشەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بۆ سەر هەرێمی کوردستان پەرەی سەندووەو دەیان درۆن ئاڕاسیەی کوردستان کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×