وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی له مانگی رابردو راگه‌یه‌ندرا بۆ پێدانی پاڵپشتی به‌ڕێژه‌ی 20% له‌سه‌ر هه‌مو پاره‌دانێك كه له رێگه‌ی سه‌كۆی ئی-پسوڵه ئه‌نجام ده‌درێت، زیاتر لە 8.7 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر پسولەکانی کارەبا.
ئاوێنه: وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، زیاتر لە 8.7 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر پسولەکانی کارەبا لەچوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەی مانگی ڕابردو ڕاگەیه‌ندرا بۆ پێدانی پاڵپشتی بەڕێژەی 20% لەسەر هەمو پارەدانێک کە لەڕێگەی سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئی-پسوولە ئەنجام دەدرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، زۆرینەی هاوبەشانی ماڵان کە ئەو پاڵپشتییە دەیانگرێتەوە لەسەر پسوولەی کارەبای مانگی دوو سوودمەندبوون. بەشێکی دیکەی هاوبەشانی ماڵان سوودمەنددەبن لەو پاڵپشتییە لەسەر پسوولەی مانگەکانی داهاتوو.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات بە هەموو هاوبەشانی ماڵان لەوەی بری تەواوی ئەم پاڵپشتییە جێبەجێدەکرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، کۆی گشتی ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان 8.73 ملیار دینار بوه‌و ژمارەی هاوبەشانی سودمەند لە پاڵپشتی: 218,095 بوه‌و تێکڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هاوبەشانی ماڵان: 40,000 دینار بوه. ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پسولەکانیان یەکسانە بە 0 بەهۆی سودمەندبون لە پاڵپشتی 20%: 15,507 بوه.