وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیستی موچه‌ی مانگی سێی موچه‌خۆران و راپۆرتی ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگی رابردو ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، لیستی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سبەی دوشەممە، لیستی موچه و راپۆرتی ته‌رازوی پێداچونه‌وه ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.