جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی و ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌یامی جیادا كه ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانیی سوننه‌كانیان كردوه، داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و له‌وه زیاتر دوانه‌خرێت.
ئاوێنه: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانیی سوننه‌كانی كردوه، رایگه‌یاند، ئه‌و جوڵه‌یه‌ی كه له په‌رله‌مان دروست بوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، شایسته‌یه‌كی ده‌ستورییه‌و ناكرێت له‌وه زیاتر دوابخرێت به‌ڵكو پێویسته په‌له‌ی تێدا بكرێت.
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتوشیه‌تی، به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م شایسته ده‌ستورییه به ناكۆكییه‌كانی نێو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌بێته مایه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ئه‌زمونی ئێستای هه‌رێمه‌وه ئاشكرایه كه زیاتر له ساڵ و نیوێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، به پێویستی ده‌زانین په‌له‌بكرێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه شایسته‌یه‌كی پێكهاته‌ی كورده‌و ئێمه‌ش وه‌كو به‌شێك له‌و پێكهاته‌یه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان له نزیكترین كاتدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بێ دواكه‌وتن.
هاوكات رێبوار كه‌ریم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق له په‌یامێكدا بۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سیاسیی سوننه‌كان وتویه‌تی، جه‌خت له گرنگی كاركردن به‌ره‌و ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه له‌پێش هه‌مویشیانه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێ.
ئه‌وه‌ش یخستۆته‌ڕو، پێمانوایه ئه‌م هه‌نگاوه پابه‌ندییه‌كی ده‌ستورییه‌و رێزگرتنه له متمانه‌ی هاوڵاتیان. وه‌ك ئاگادارن ئه‌و هه‌نگاوه زۆر دواكه‌وته‌وه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی، دۆخه‌كه به‌رگه‌ی دواخستنی له‌وه زیاتر ناگرێت.