ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌باره‌ی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا ده‌ڵێت، باسی ئه‌و بابه‌ته لای عێراقیش نه‌ماوه تا لای ئێمه هه‌بێت.
ئاوێنه: ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوریی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ بابه‌تی موچه چیان كردوه له‌گه‌ڵ به‌غدا؟ وتی، "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه كردومانه و ناردومانه."
هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئایا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆشیان بۆ به‌غدا ناردوه؟ ئه‌و له لێدوانێكدا بۆ روداو وتی "باسی 120 ملیار دیناره‌كه لای عێراق خۆیشی نه‌ماوه تا لای ئێمه هه‌بێت."
مه‌رجه‌كانی به‌غدا بۆ ناردنی موچه بریتین له ناردنی لیستی موچە، راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە، ڕادەستکردنی نەوت و ناردنی 120 ملیار دیناری ناوخۆی هه‌رێم.
دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لیستی موچه‌ی مانگی سێی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و راپۆرتی ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگی شوبات، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كرێت.