سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دووپاتی دەکاتەوە کە پارتی دژی رێککەوتنی یەکێتی و حزبەکەیەتی، دەشڵێت "ئەگەر پرۆژەکەمان لەگەڵ یەکێتی سەری نەگرت هەروەک هێزێکی بەهێزی ئۆپۆسیزیۆن دەمێنینەوە".
ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکدا وتی "پارتی رێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی پێخۆش نییە و دژیەتی، چونکە پارتی دەیەوێت وەک برا گەورە حوکم بکات پۆستە هەستیارەکان بۆخۆی بەرێت".
ئەو ئەگەرێک دەخاتە روو کەلە هەرێمی کوردستان حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە "ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت".
وتیشی "مەسرور بارزانی سوودمەندی سەرەکییە لە پێکنەهێنانی حکومەت و کارانەکردنەوەی پەرلەمان".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشکرایکرد، کە ئەگەر پرۆژەکەیان لەگەڵ یەکێتی سەرنەگرێت "هەروەک هێزێکی بەهێزی ئۆپۆسیزیۆن دەمێنینەوە".