ئاراس شێخ جەنگی ئاماژە بەوە دەکات، ناتوانێت بگەڕێتەوە سلێمانی بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە پۆڵات لاهور شێخ جەنگی برایانی ببینێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهور شێخ جەنگی بە کوردستان24ـی راگەیاند "هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵات شێخ جەنگی تاوەکو ئێستا لە زیندانن و ئازاد نەکراون و چاوەڕێی دادگاییکردنن".
وتیشی "کەسوکارەکانمان سەردانیان دەکەن و لە زیندان دەیانبینن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەمتوانیوە سەردانیان بکەم، چونکە رێگە نادرێت بگەڕێمەوە سلێمانی".
ئەو لەبارەی هۆکارەکەوە دەڵێت "هۆکارەکەی دەبێت لە قوباد تاڵەبانی بپرسن، چونکە بەمنیان راگەیاندووە ناتوانی بگەڕێیتەوە سلێمانی".
ئاراس جەنگی باسیش لەوە دەکات، هەریەک لە پۆڵات و لاهور شێخ جەنگی لە زیندانی تاکەکەسین و "ژوورەکانیان خراپ نین و تەلەفزیۆن لە ژوورەکانیان هەیە، بەڵام زانیاری وردم لەلا نییە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایان زیندانیکراون چەندە، بەڵام نزیکەی 45 کەس دەبن، هەروەها تەندروستیان باشە و جێگیرە".
پەیوەست بە دادگایکردنیشیانەوە، ناوبراو رونیکردەوە، "دادگای تەمیزی هەولێر دووجار دۆسیەکەی کراوە، بەڵام دادگای سلێمانی کۆپی دۆسیەکەی ناردووە، ئەوراقە ئەسڵیەکانی نەناردووە".