به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ شەپۆلێکی دابارین سەرەتا لەناوچە سنوریەکانی رۆژئاوا پارێزگای دهۆکبەشێوەی نمەبارانی کەم بۆ مام ناوەند دەستپێدەکات، سبه‌ینێش ئاسمانی هەرێم هەر بە ناجێگری دەمینێتەوە و بەگشتی نمەباران لەناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی دەبێت
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت, لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ شەپۆلێکی دابارین سەرەتا لەناوچە سنوریەکانی رۆژئاوا ( پارێزگای دهۆک) بەشێوەی نمە بارانی کەم بۆ مام ناوەند دەستپێدەکات، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە تەواوی ناوچەکانی دیكه‌ی هەرێم دەگرێتەوە, بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت بۆ نمە بارانی پچڕ پچڕ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با لەسەرخۆ ومام ناوەند ده‌بێت و له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1- 3) بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
به‌گوێره‌ی كه‌شناشی، سبەی هەینی كه‌ش بەهۆی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی ئاماژەپێکراو, ئاسمانی هەرێم هەر بە ناجێگری دەمینێتەوە بۆیە بەگشتی نمەباران لەناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان وە لەناوچەکانی دیكه بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی سنوری رۆژهەلات (پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە) تاوه‌كو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
هه‌روه‌ها هاتوه، خێرایی با لەسەر خۆ و مام ناوەند ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوادەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی