ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له هه‌ولێر دایكێك دو كۆرپه‌له‌ی خۆی كه دوانه بون به‌ر له له دایكبونیان له‌ناوبردوه. ده‌شڵێت، له‌سه‌ر ئه‌و كاره دایكه‌كه و دو ئافره‌تی دیكه ده‌ستگیركراون.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "دایكێك دو كۆرپه‌له‌ی خۆی كه دوانه بون به‌ر له له‌دایكبونیان له‌ناوبردون."
ئاسایش هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردون بەناوەکانی (ع. ف. ط.) و (ن. م. س.) و (أ. ح. ع.) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بەبێ ڕەزامەندی پزیشک و ڕێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەباربردن و کوشتنی دو کۆرپەلەی دوانە، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دایکی کورپەلەکانە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.