وته‌بێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكادا ده‌ڵێت، ده‌ست بۆ ژێرخانی ئێمه ببه‌ن، ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندی و دامه‌زراوه‌كانتان له ناوچه‌كه وێران ده‌كه‌ین. ده‌شڵێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بنكه ئه‌مریكییه‌كانیان تێدایه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت، ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كان ناچاربكه‌ن له وڵاته‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه.
ئاوێنه: ئیبراهیم زولفه‌قاری، وته‌بێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه نوێیه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه.
زولفه‌قاری وتویه‌تی، لە وەڵامی لێدوانه "پڕوپوچەکانی" سەرۆکی ئەمریکا و هەڕەشە یەک لەدوای یەکەکانی سەبارەت بە له‌ناوبردنی پردەکان، وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران‌دا، دوبارە هۆشداری دەدەینەوە کە ئەگەر بێت‌و ئەو هەڕەشانە جێبەجێ بکرێن، هێزە چەکدارەكانی ئێران، سەرەڕای کردنە ئامانجی تەواوی دامه‌زراوه‌كانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا لە بوارەکانی سوتەمەنی، وزە، ناوەندە ئابورییەکان و وێستگەکانی کارەبا لە ناوچەکە و له ئیسرائیل، كه‌رته گرنگتر و فراوانترەکانی سەرمایەکانی ئەوان و وڵاتانی میواندری بنكه ئه‌مریكییه‌كان و هاوپەیمانانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە توندتر و به‌هێزتر دەکەنە ئامانج.
وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا له په‌یامێكدا بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه وتویه‌تی، ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان تێدایه، ئەگەر دەیانەوێت زیانیان بەرنەکەوێت، به‌دڵنیایی دەبێت ئەمریکییەکان ناچار بکەن لە وڵاتەکانیان بچنە دەرەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نوێترین په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌یدا بۆ ئێران وتی "سوپاکەمان، كه به جیاوازییه‌كی زۆره‌وه مه‌زنترین و بەهێزترین سوپایه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، هێشتا دەستی نەکردوە بە لەناوبردنی ئەوەی لە ئێران ماوه."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی"هه‌نگاوی داهاتو لێدانه له پرده‌كان، پاشان وێستگەکانی وزەی کارەبا."
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه "سەرکردایەتیی ڕژێمە نوێیەکە دەزانێت ده‌بێت چی بكات و دەبێت بە خێرایی ئه‌وه بكات."