وه‌زاره‌تی كاره‌باو ئاوی كوه‌یت رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وێستگه‌یه‌كی كاره‌باو شیرینكردنی ئاوی وڵاته‌كه‌یان كه‌وتۆته به‌ر هێرشی ئێران. سوپای پاسدارانی ئێرانیش ده‌ڵێت،
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی كاره‌باو ئاوی كوه‌یت له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وێستگه‌یه‌كی كاره‌باو شیریكردنی ئاوی وڵاته‌كه‌یان كه‌وتۆته به‌ر هێرشێكی ئێران و له ئاكامدا زیانی ماددی به‌ر به‌شێك له وێستگه‌كه كه‌وتوه.
پاش ئه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وه‌زاره‌تی كاره‌باو ئاوی كوه‌یت باسی له كردنه ئامانجی وێستگه‌یه‌كی كاره‌باو شیرینكردنی ئاوی وڵاته‌كه‌ی كردوه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رژێمی زایۆنییه‌وه كراوه كه هێرشێكی نه‌سازو ناڕه‌وایه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سوپای پاسدارانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ئیدانه ده‌كات و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و ناوه‌نده سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل ئامانجی ئێمه‌ن.
سوپای پاسداران وتوشیه‌تی، وڵاتانی ناوچه‌كه پێویسته هۆشیار بن له‌به‌رامبه‌ر "فیتنه"ی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و له‌ناوبردنی.