دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌م ده‌توانن گه‌روی هورمز به‌ئاسانی بكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ، وتی، ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌م ده‌وێت و ئه‌و كات ده‌توانین به ئاسانی گه‌روی هورمز بكه‌ینه‌وه و نه‌وت به‌رین و سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر پێكه‌وه بنێین.
وتوشیه‌تی، ئه‌وه ده‌بێته كانێكی گه‌وره‌ی نه‌وت بۆ جیهان.
تره‌مپ پیش‌تر چه‌ندین جار بۆچون و هه‌ڵوێستی جیاوازی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز خستۆته‌ڕو، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كردوه خۆیان به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی گه‌ره‌نتی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان به گه‌روه‌كه‌دا بكه‌ن.