دوو بەرپرسی ئەمریکی بۆ کەناڵی سی بی ئێس پشتڕاستیان کردەوە، ئەندامێکی تیمی فڕۆکە جەنگییەکەی ئەمریکی F-15E کە لە ئاسمانی ئێران کەوتە خوارەوە، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ڕزگارکرا.
ئاوێنە: فڕۆکەی F-15E فڕۆکەیەکی دوو کەسییە. ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاکەوتن بەدوای فڕۆکەوانی دووەمدا بەردەوامە.
هاوکات بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس، سوپای ئێران ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای دوو فڕۆکەوانی فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی دەستپێکردووە کە بەسیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمڕۆ خراوەتە خوارەوەو دەڵێت "هێزە سەربازییەکان ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو دوو فڕۆکەوانە جەنگییە ئەمریکییە".
دەشڵێت "هەرکەسێک فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە بە زیندووی بگرێت، پاداشتێکی بەنرخ وەردەگرێت".