ئەوەی دەربارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی دەیزانین 
  2026-04-03       266       
تەسنیم ئەم وێنانەی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت پارچەی ئەو فڕۆکە ئەمریکیەن خراوەتە خوارەوە

ئا: ئاوێنە

 

دوای ئەو هەواڵانەی باس لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لە ئاسمانی ئێراندا دەکەن، زانیاری بەردەوام دەردەکەون.

 

ئەوەی تا ئێستا زانراوە:

فڕۆکەی جەنگی F-15E لە باشووری ئێران لەخوزستان خراوەتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵێکی سی بی ئێس - فڕۆکەی F-15E تیمی فڕۆکەوانی دوو کەسی هەیە، یەکێک لەفڕۆکەوانەکان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ڕزگارکراوە

بە پێی ڕاپۆرتی کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاگادار کرایەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هەر کەسێک کە فڕۆکەوانێکی فڕۆکە جەنگیەکە بە زیندووی بگرێت، خەڵاتی 10 ملیار تمەن وەردەگرێت.

 

ئەوەی تا ئێستا نادیارە:

هەرچەندە ئەندامێکی تیمی فڕۆکەوانی ڕزگارکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دووەمیان نییە.

تا ئێستا ئەو بارودۆخەی فڕۆکەکەی تیا خراوەتە خوارەوە، ڕوون نەکراوەتەوە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن ترەمپ و پنتاگۆنەوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

سەرچاوە: بی بی سی

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×