ئاژانسێكی روسی ره‌تیده‌كاته‌وه كه موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران گواسترابێته‌وه بۆ روسیا‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه برینی ناوبراو سوكه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی نییه.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی "نۆڤستی" روسی، ئەمڕۆ شه‌ممه، لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاویكردوەتەوە: ئەو راپۆرتانەی لەبارەی گواستنەوەی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران دەكەن بۆ روسیا ناڕاستن.
سەرچاوە دیپلۆماسیەکە رایگەیاندوە: رابەری نوێی ئێران لە روسیا نەبوە، تەنانەت بۆ چەند کاتژمێرێکیش.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، برینەکەی ناوبراو قورس نییەو کاریگەری لەسەر راپەڕاندنی کارەکانی نییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه مانگی رابردو ڕۆژنامەی "جه‌ریده"ی کوەیتی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە: رابەری نوێی ئێران دوای برینداربونی لە هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل‌دا، بۆ چارەسەرکردن بۆ مۆسکۆ گواستراوه‌تەوە.
رۆژی چوارشەممەی رابردو، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دۆخی تەندروستی موجتەبا خامنەیی باشە و ئاماژەی بەوەدا، دواکەوتنی دەرکەوتنی ئاشكرای بەهۆی شەڕی بەردەوامی دژ بە ئێران بوە.