سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دو زیندانی دیكه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له‌سێداره‌دران.
ئاوێنه: دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دو زیندانی دیکەی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مونتەزەر و وەحید بەنی عامریان، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، لەسێدارە دران.
ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق بە بڵاوکردنەوەی راگه‌یه‌ندراوێك، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەندامێتی ئه‌و دو كه‌سه لەو ڕێکخراوەدا، ڕایگەیاندوە كه ئه‌و دو كه‌سه لە زیندانی قزڵحەساری كه‌ره‌ج لەسێدارە دراون.
به له‌سێداره‌دانی ئەبولحەسەن مونتەزەر و وەحید بەنی عامریان، له 30ی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه واته له شه‌ش رۆژدا تاوه‌كو ئێستا شەش كه‌س له‌ئێران له‌سێداره‌دراون.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاندووە کە وەحید بەنی عامریان و ئەبولحەسەن مونتەزەر لە کاتێکدا کە خەریکی ئامادەکاری بون بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی موشه‌كی دەستگیر کراون.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ڕێکخراوی موجاهیدین، وەحید بەنی عامریان، تەمەن 33 ساڵ لە کانونی دوەمی 2024دا دەستگیر کراوە؛ ئەو لە ساڵی 2017وە چەند جارێک دەستگیر کراوە و بە گشتی شەش ساڵ لە زینداندا بوە.
هەروەها لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی موجاهیدیندا هاتوە کە ئەبولحەسەن مونتەزەر، تەمەن 66 ساڵ، یەکێک بوە لە زیندانیانی سیاسیی دەیەی هەشتاکانی زایینی و پێشتریش لە ساڵانی 2018 و 2020دا چەند جارێک دەستبەسەر و زیندانی کراوە و دواجار لە کانونی دوەمی 2024دا دەستگیر کراوە.
ده‌سه‌ڵاتی ئێران ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق وەک گروپێکی "تیرۆریستی" دەناسێنێت.