سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ریازی پایته‌ختی سعودیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه.
ئاوێنه: سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌پێی میدیاكان هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ریازی پایته‌ختی سعودیه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه‌یه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م روداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه نییه.
وتوشیه‌تی، به له‌به‌رچاوگرتنی ستراتیژی ئیسرائیل له ناوچه‌كه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كاره له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئامانجه‌كانی ئێران پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه راگه‌یه‌ندراون و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێت هۆشیاربن له‌باره‌ی فیتنه‌گێڕی ره‌وتی ئه‌مریكا-زایۆنی كه ئامانجیان تێكدانی سه‌قامگیریی ناچه‌كه‌و وێرانكردنیه‌تی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وته‌بێژی قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، جارێكی دیكه هۆشداری ده‌ده‌ینه ئیسرائیل كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی ئێران‌دا، ته‌واوی باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه ده‌بێته ئامانجی ره‌وای هێزه‌كانمان و هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر.