وهزیری بهرگریی توركیا رایدهگهیهنێت، وڵاتهكهی دژی جێبهجێكردنی سیناریۆی هاوشێوهی عێراق و سوریایه له ئێران و بە هیچ شێوەیەک رێگه به پێکهێنانی یان بەهێزکردنی هیچ ژێرخانێکی "تیرۆریستی" نادهن بهدرێژایی سنورهكانیان.
ئاوێنه: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەیهكی ئیتاڵی رایگهیاند، هەرگیز دودڵ نابن لە روبەڕوبونەوەی ههر هەڕەشەیەک بۆ سەر خاکە یان هاوڵاتیانیان.
وتیشی، توانا و ئیرادەمان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک بەو ئامرازانەی لەبەردەستماندایە، چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و یان لە چوارچێوەی ناتۆدا.
بهقسهی وهزیری بهرگریی توركیا، "لە دۆخی ئێستای پەرەسەندنی ململانێکاندا، هەوڵدان بۆ قۆستنەوەی دابەشبونە نەتەوەیی و ئایینییەکان دەكرێت قەیرانی سیاسی و مرۆیی توندتر لە ناوچەکەدا بەدوای خۆیدا بهێنێت."
وتیشی "ئێمە ئاگادارین رێکخراوە تیرۆریستییەکان هەوڵدەدەن هەر بۆشایییەکی دەسەڵات و ئاسایش بقۆزنەوە بۆ فراوانکردنی هەژمونیان."
ئهوهشی خستۆتهڕو "لە کاتێکدا تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاکی و سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەگرێت، دژایەتی جێبەجێکردنی سیناریۆی هاوشێوەی عێراق و سوریا دەكات لە ئێران."
جهختیشی كردهوه كه "بە هیچ شێوەیەک پێکهێنانی یان بەهێزکردنی هیچ ژێرخانێکی تیرۆریستی بە درێژایی سنورەکانمان قبوڵ ناكهین."