شێروان دوبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی مانگی سێی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت.
ئاوێنه: شێروان دوبەردانی، په‌رله‌مانتاری عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی گاڤ وتی، حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ گه‌یشتونه‌ته ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه به‌هۆی دۆخی شه‌ڕه‌وه، داهاتی هه‌ردولا كه‌مبۆته‌وه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، حكومه‌تی فیدراڵ رازی بوه كه هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ی داهاتی ناوخۆی به‌رده‌ست بۆ به‌غدا بنێرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سودانی به‌ڵێنی به فراكسیۆنی پارتی داوه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی مانگی سێی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت.