دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران 48 کاتژمێری لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی "رێکەوتنێک بکات" یان "گەرووی هورمز بکاتەوە"، ئەگەرنا "دۆزەخ بەسەریاندا دەبارێت".
ئاوێنە: ترمپ لەپۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال" ڕایگەیاندووە، لەبیرتان بێت 10 ڕۆژم بەئێران دا بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک بکات یان گەرووی هورمز بکاتەوە، خەریکە کات تەواو دەبێت.
وتیش "48 کاتژمێری دیکە پێش ئەوەی دۆزەخ ببارێت، شکۆمەندی بۆ خودا! سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ."
ترامپ لە 27ی ئازاردا ڕایگەیاند کە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە وزەی ئێران بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دوادەخات.