ئەمریکا دەڵێت "کەسوکاری قاسمی سلێمانی دەستگیرکراو ن"، کچەکەی قاسمی سلێمانیش دەڵێت "درۆیە"
  2026-04-04       160       

ئەمریکا دەڵێت خوشکەزاو نەوەیەکی قاسم سلێمانی، لەئەمریکا دەستگیرکراون‌و لەو وڵاتە دوور دەخرێنەوە، کچێکی قاسمی سلێمانی دەڵێت "درۆ دەکەن". 

 

ئاوێنە: خوشکەازایەک‌و نەوەیەکی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا، لەئەمریکا دەستگیرکران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ رۆژی شەممە، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای هەڵوەشاندنەوەی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی، خوشکەزایەکی قاسمی سلێمانی‌و  کچەکەی ڕاگیراون.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، "حەمیدە سلێمانی ئەفشارو کچەکەی لەئێستادا لەژێر چاودێریکردنی دەزگای کۆچبەرین، بەمەبەستی دوورخستنەوەیان لەئەمریکا" 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە "مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی یاساییان لە ئەمریکا هەڵوەشاندووتەوە"و دەڵێت "یەکێک لەکەسوکاری سلێمانی بانگەشەی بۆ پشتیوانی ڕژێمی ئێران کردووەو ناڕەزایی ەدژ بەسەربازانی ئەمریکی دەربڕیوە".

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە "ڕوبیو هەروەها مافی نیشتەجێی هەمیشەیی کچەکەی عەلی لاریجانی هەڵوەشاندووتەوە".

ڕوبیۆ سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی کەسوکاری سلێمانی لەلێدوانێکدا وتی "ڕێگە نادەین وڵاتەکەمان ببێتە پەناگەیەک بۆ ئەو کەسانەی کە پشتیوانی لە ڕژێمە تیرۆریستییەکان دەکەن".

لەبەرامبەردا، هێگز سلێمانی. کچی قاسمی سلێمانی ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوەو دەڵێت "هەرچەندە شایستەی وەڵامدانەوە نییە، بەڵام بۆ رای گشتی رادەگەیەنیی، دوو خوشکەزاکەی قاسمی سلێمانی هەردووکیان پیاون‌و خانم نین، جگە لەوەش هیچ کەسوکارێکی نزیکی قاسمی سلێمانی لەئەمریکا نەژیاون‌و ناژین"

ڕۆژی 3ی 1ی 2020، ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل کە سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبییان هەڵگرتبوو، کوژران.

نێرگسی قاسمی سلێمانی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×